شه‌ڕی ئۆردو‌غان و گووڵه‌ن ده‌گوازرێته‌وه بۆ بواری بانک و له‌ژێر گووشاری ئۆردوغاندا بانکی ئاسیای نزیک گووڵه‌ن داخرا که سێهه‌م بانکی که‌رتی تایبه‌ته له تورکیا.
به‌پێی ئاژانسی جیهان نزیک گووڵه‌ن، ئۆردو‌غان له‌ساڵی 2013 ه‌وه دوای ئاشکراکردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه داراییه ئۆردو‌غان و حکومه‌ته‌که‌ی، هه‌وڵی داوه ئه‌و بانکه داخرێت.
رۆژنامه‌نووسی ناسراو ( ئار تورکنه ) له‌سه‌ر داخستنی بانکه‌که ده‌ڵێت " ئه‌وه هێرشێکی خۆکوژه‌و کارێکی تیرۆریستی ئابوریه". کچه رۆژنامه‌نووسی تورک نه‌وال سفێندیش ده‌ڵێت: حکومه‌تی داد‌و گه‌شه گووله به‌خۆیه‌وه ده‌نێت.
ئه‌م رووداوه له کاتێکدایه هه‌فته‌یه‌کی تر 6/7 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی تورکیایه.