کچێک دەستدەبات بۆ دەمووچاوی براکەی لەسەر دەموچاوی کەسێکیتر رووێنراوە

لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا کچێک کە براکەی لە پێکدادانی ئۆتۆمبیلدا مردووە دەموچاوی لە کەسێکی تر دەڕوێنن کە دەمووچاوی لەرێگای فیشەکەوە شێواوە.

تەلەفزیۆنی ( تشانیل ٩) کە تەلەفزیۆنێکی ئوسترالیە لە بەرنامەیەکی ٣٠ خوولەکیدا ریبیکا ئەفیرسانو کە برا ٢١ ساڵەکەی لەردواوی ئۆتۆمبیلدا کۆچی دوایی کرد، گەیاند بە کەسێک بەناوی ریتشارد نوریس کە دەمووچاوی براکەی ریبیکای بەنەشتەرگەری بۆ چێنراوە.

خێزانی ئەفیرسانو دەموچاوی کوڕەکەیان بەخشی بە ریتشاردی ١٨ ساڵی کە لە رووداوێکدا فیشەکی لەدەستدەرچووەو دەموچاوی شێواوە.
 
تەلەفزیۆنەکە ئەو ساتە وێنە دەگرێت کە ریتشار دەچێتە ماڵی ئەفیرسانو تا سوپاسی بکات کە دەموچاوی کوڕەکەی خۆیان پێ بەخشیوە.

ریبیکا ئەفیرسانو داوا لە ریتشارد دەکات کە مۆڵەتی بدات دەست لەدەموچاویەوە بدات، کە دەستی لێدەدات رادەچڵەکێت و دەڵێت" ئەمە ئەو دەمووچاوەیە کە چەندین ساڵە لەگەڵیدا دەژیم".
وێنەکان ببینە 





PM:10:26:04/06/2015