چیایەک لە شوێنی خۆی دەجوڵێت

چیایەک لە وڵاتی چین کەناوی تشومولانگمایە، ماوەی ١٠ ساڵە هەموو ساڵێک ٤٠ سم بەرەو باکوری رۆژهەڵات دەجوڵێت و ساڵانەش ٣ سم بەرزدەبێتەوە.

دامەزراوەی رووپێوی نیشتمانی لە وڵاتی چین رۆژی ٦/١٦ رایگەیاند : چیای تشومولانگما ٤٠ سم بەرەو باکوری رۆژهەڵات جوڵاوەو ئێمە لەساڵی ٢٠٠٥ ەوە چاودێری جوڵەی ئەو چیایە دەکەین.

چیای تشومولانگما دەکەوێتە سەر سنوری چین و هیندو بە ناوچەیەک ناسراوە کە توێکڵی زەوی لە جموڵەدایە.

هاوکات وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زەمین لەرزەکەی نیپاڵ کە ٤/٢٥ چیای تشومولانگما ٣ سم جوڵاوە.

زانایان و پسپۆارنی ئەو بوارە پێیانوایە ئەو گٶرانکاڕییەی بەسەر ژینگەدا هاتووە کاریگەری لەسەر جموجوڵی ئەو چیایەش هەیە.




AM:11:02:16/06/2015