وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا جاکو لو رایگەیاند: وێنەی ئافرەتێک دەخەنە سەر ١٠ $ دۆلاری و شوێنی وێنەی ئەو پیاوە دەگرێتەوە کە ئێستا لەسەر ئەو بڕە پارەیەیە.
جاکب لو، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەو ئافرەتەی وێنەکەی دادەنرێت، تا ئێستا دیاری نەکراوەو ئەمساڵ ئەو کەسایەتییە دیاری دەکرێت و ساڵی ٢٠٢٠ ئەو پارەیە دەکەوێتە بازاڕاوە، لەو ساڵەدا ١٠٠ ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی مافی دەنگدانی ئافرەتان لە ئەمەریکا تێدەپەڕێت.
وەزیری گەنجینە وتی: وێنەی ئەو ئافرەتەی دەخرێتە جێگای یەکەم وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کە ئێستا لەسەریەتی، دەبێت ئافرەتێک بێت بەشداری لە پێشکەوتنی دیموکراسیەتدا لە ئەمەریکا کردبێت.
دوا ئافرەت ئەمەریکا رێزی لێگرتبێت و وێنەکەی لەسەر دۆلار دانابێت، مارسا واشنتن، خێزانی یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا جورج واشنتن بوو لە کۆتایی سەدەی نۆزدەدا.