وێنە.. گەورەترین هاككەری داعش ئاشكرا كرا


گەورەترین هاككەری گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش ئاشكرا كرا كە پەیجی تایبەتی ژمارەیەك لە فەرماندەكانی سوپای ئەمەریكای هاك كردبوو.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"، پاش چەندین لێكۆڵینەوە دەركەوت كە كەسێك بەناوی "جونەید حسێن" ناسراو بە "ئەبو حسێن ئینگلیزی" شارەزا لە بواری ئینتەرنێت‌و هاككردن، گەورەترین هاككەری گروپی داعشە.

ئەبو حسێن ئینگلیزی، لەدایكبوونی شاری بیرمەنگامە‌و ساڵی 2013 بە تاوانی دزینی زانیاریی تایبەت لە ئینتەرنێت دەستگیركرابوو. بەرپرسانی ئەمەریكی دەڵێن ئەم كەسە چەندین پەیجی تایبەتی فەرماندەكانی سوپای ئەمەریكا لە تویتەر‌و یوتیوب هاك كردوە‌و دەستی بەسەر زانیاری زیاتر لەسەد سەربازدا گرتووە.

جونەید، بە مەبەستی راهێنانی چەكدارانی داعش بە هاك كردنی حسابی بانكی كەسایەتییەكان‌و گواستنەوە پارەكان بۆ سەر حسابەكانی تایبەت بە پشتیوانی لە داعش، بەو گروپە پەیوەست بووە. هاوكات ناوبراو توانیویەتی هاوسەرە 45 ساڵەكەی خۆی كە گۆرانیبێژێكی بەریتانییە ناچار بكات لەگەڵ كوڕە دە ساڵانەكەیان بچنە ناو ریزی چەكدارانی داعش لە سوریا.







PM:01:59:20/06/2015