دوو مێرمناڵ بە تۆمەتی رۆژوونەگرتن كوژران
گروپی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش دوو مێرمناڵی بەتۆمەتی رۆژوو نەگرتن گوللەباران كرد.
بەپێی راپۆرتێكی هەواڵنێری فەرەنسا، رامی عەبدولڕحمان، سەرۆكی گروپی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند كە دانیشتوانی میادین لە پارێزگای دەیروزور لە سوریا ئاشكرایانكرد چەكدارانی داعش دوو مێر منداڵی كەمتر لە 18 ساڵیان بە تۆمەتی ئەوەی بەڕۆژوو نەبوون، گوللەباران كردوە.
PM:02:20:23/06/2015