پەیوەندی كچەكەی ئەرۆدغان بە داعشەوە ئاشكرا دەبێت
ماڵپەڕێكی ئەمەریكی ئاشكرایدەكات كە "سومەیە ئەردۆغان" كچی سەرۆك كۆماری توركیا سەرۆكایەتی ئەو تیمە پزیشكییانە دەكات كە ئەركیان چارەسەركردنی بریندارەكانی داعشە لە نەخۆشخانەكانی توركیا.
ماڵپەڕی ئەمەریكی "گلۆباڵ ریسێرچ" لەهەواڵێكدا پەیوەندییەكانی كچەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە گروپی داعش ئاشكرا دەكات.
بەپێی هەواڵەكە سومەیە ئەردۆغان سەرۆكایەتی ئەو تیمە پزیشكییانە دەكات كە بە نهێنی لەتوركیا چارەسەری بریندارەكانی داعش دەكەن كە پاش شەڕو تێكهەڵچوونەكان بریندار دەبنو بۆ چارەسەر رەوانەی توركیا دەكرێن.
ماڵپەڕەكەی زانیارییەكانی لەزاری پەرستارێكی هاوكاری ئەو تیمە پزیشكییانە ئاشكرا كردوە كە موچەی ئەو پەرستارە مانگانە 7 هەزارو 500 دۆلار بووە.
PM:10:47:19/07/2015