مۆڵگەیەكی داعش له ئه‌وروپا ئاشكراده‌كرێت
مۆڵگەیەكی گروپی داعش له گوندێكی سه‌ربه شاری ماگلای له وڵاتی بۆسنه ده‌دۆزرێته‌و، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك مه‌شقی تیاكراوه‌و ئەندامان‌و لایەنگرانی داعش سەردانیان كردوە.
رۆژنامەی ده‌یلی مێڵی به‌ریتانی له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه: له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر گوندی ئۆشوه‌ی سه‌ربه‌شاری ماگلای گیراوه ، كه‌له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی نزیك له‌داعشه‌وه كڕدراوه‌و بۆ مه‌به‌ستی پشتیوانی داعش و ئاماده‌كردنی تیرۆرست بۆ ئه‌و گروپه به‌كارهێنراوه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان 12 تیرۆرست له‌و گونده مه‌شقیان پێكراوه‌و ره‌وانه‌ی سوریا كراون و تاكو ئێستاش پێنیجیان كوژراون .
AM:09:51:21/07/2015