توركیا رێگە بە ئەمەریكا نادات بۆ پشتیوانی كورد بنكەی ئینجرلیك بەكاربێنێت
بنكەی ئاسمانی ئینجرلیك
دەسەڵاتدارانی ئەنكەرە ئەمرۆ چوارشەممە بە فەرمی ئەو رێكەوتننامەیان واژۆ كرد كە رێگە بە واشنتۆن دەدات بنكەی ئاسمانی ئینجرلیك بۆ هێرشە ئاسمانییەكان بەكار بێنێت. توركیا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەمەریكا ناتوانێت ئەو بنكەیە بۆ پشتیوانی كورد بەكاربێنێت.
بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، بەرپرسانی توركیا ئەمرۆ بە فەرمی رێكەوننامەیەكیان واژۆكرد كە بە پێی ئەو رێكەوتننامەیە ئەمەریكا دەتوانێت لە كاتی پێویست بنكەی ئاسمانی ئینجرلیك بەكاربێنێت.
هاوكات سەرچاوەیەكی پنتاگۆن دوێنێ رایگەیاند حكومەتی ئەمەریكا لەگەڵ توركیا بۆ دروستكتردنی "ناوچەی ئەمن" لە سنورەكانی توركیاو سوریا رێكەوتووە كە ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی نەتەوە یەكگرتوەكانو عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی توركیاش رایگەیاد كە ئامانج لە واژۆكردنی رێكەوتننامەی ئینجرلیك، بەكارهێنانی ئەو بنكە سەربازییە بۆ هێرشكردنە سەر داعشە، نەك پشتیوانی كردن لە هێزە كوردییەكان.
PM:01:46:29/07/2015