داعش بەپێی فەتوایەک گۆشتی مرۆڤ دەخوات

زانکۆی هارفاردی ئەمەریکی ئاشکرای کرد کە چەکدارانی بەپێی هەندێک فەتوا خواردنی گۆشتی مرۆڤ و لێکردنەوەی پێش و دوای مردنی زیندانییەکانیان، حەڵاڵ کردووە.

ئەو زانکۆیە کە لەپێگەی خۆی راپۆرتێکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکرۆدتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات داعش پزیشکەکانی لەژێر فشاردا ناچار کردووە کە هەتا بە زیندوێتیش بەشەکانی لاشەی دەستگیرکراوەکان ببڕن پێش کوشتنیان.

ئەو رەفتارە دژی گیراوە عێراقییەکان ئەنجام دراوە و ئەو زانکۆیەش پێشتر داوای لە نوێنەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان نیکۆڵای میلادۆنیف لە عێراق کردووە کە لێکۆڵینەوە لەو پرسە بکەن.

زانکۆکە باس لەوە دەکات داعش هەندێکجار پارچەی لەشی مرۆڤیان بڕیوەو هەندێکیان بۆ خۆیان و هەندێکیان فرۆشتووەو، وەک داهاتێک بەکاریان هێناوە بۆ رێکخراوەکەیان.

هارفارد لەسەر ماڵپەرەکەی خۆیان ئاماژە بۆ فەتوای ٦٨ داعش دەکات کە لەتویتەردا بڵاوکراوەتەوەو تیایدا برینی لاشەی "کافرەکان" حەڵاڵ دەکات و بەکارهێنانیشی بە گونجاو دەزانێت.

باڵوێزی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان محەمەد حەکیم لە مانگی ئازاری رابردوودا لە دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایش ئەوەی ئاشکرا کردووە ١٢ پزیشک لە موسڵ بەدەستی داعش کوژراون لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون پارچەی لەشی دیلەکان ببڕن، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو بەرپرسە عێراقییە باسی لەوە کردووە کە دوای چەندین لاشە 
دۆزراونەتەوە جەستەیان شێواوە پارچەی لەشیان لێکراوەتەوە.
فەتواکەی داعش




PM:12:26:31/07/2015