تا ئێستا 240 هەزار كەس لە سوریا كوژراون
گروپی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ئەمرۆ هەینی ئاماری نوێی قوربانیانی قەیرانی سوریای لە ساڵی 2011ەوە تا ئێستا راگەیاند كە بەپێی ئەو ئامارە 4 ملیۆن كەس ئاوارە بوونو 240 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتەكە لەماوەی 4 ساڵی رابردوودا نزیكەی 30 هەزار لەوانەی 12 هەزار منداڵ بێسەروشوێن بوون.
ئەم گروپەی مافی مرۆڤ كە بنكەی سەرەكی لە لەندەنە دەڵێت لەماوەی دوو مانگی رابردوو 10 هەزار كەس لە ناوچە جیاجیاكانی سوریا كوژراون.
رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گروپەكە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند لەسەرەتای قەیران لە ساڵی 2011وە تا ئێستا 240 هەزارو 381 كەس لە سوریا كوژراون.
PM:06:32:07/08/2015