ئەڵمانیا سنوری بەرووی پەنابەراندا داخست

ئەڵمانیا کە رۆژانە بەدەیان هەزار کەس بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری روویان لەو ولآتە دەکرد، شەوی رابردوو سنوری بەرووی ئاوارەکاندا داخست.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا تۆماس دی میزیر شەوی رابردوو ٩/١٣ رایگەیاند " ولآتەکەی رێوشوێنی چاودێری بەشێوەیەکی کاتی لەسەر سنور دانەوە بۆ روبەرووبوونەوەی ئەو لێشاوە لە پەنابەران کە پێشتر نموونەی نەبووە.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو رێوشوێنە کاتیەی ولآتەکەی گرتوویەتە بەر لەسەر سنوری نەمسا بۆ کەمکردنەوەی ئەو پەنابەرانەیە کە روودەکەنە ئەڵمانیا.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەو رێوشوێنانەی پیادەی دەکەن کە پێش ئەم شالآوە گرتبوویانە بەر، ئەمەش لەبەر زەرورەتی ئەمنییە.

تەنها لەمانگی ئابدا ٦٣ هەزار کەس لەرێگای شەمەندەنەفەرەوە چوونەتە شاری میونغ.




AM:09:28:14/09/2015