تاتلیسه‌س لەهه‌ڵبژاردنە‌ په‌رله‌مانییەكەی‌ توركیا كشایه‌وه‌

هونەرمەندی ناودار ئیبراهیم تاتلیسەس كە لەسەر لیستی داد‌و گەشەپێدان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی توركیا لە شاری ئورفا خۆی پاڵاوتبوو، وازی لە خۆکاندیدکردن هێنا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵی‌ توركی‌ بڵاویكرده‌وه‌، هونەرمەندی تورکیا ئیبراهیم تاتلیسەس کە بۆ هەڵبژاردنی 1ی تشرینی دووەم خۆی کاندید کردبوو، وازی لە پاڵاوتنی خۆی هێنا.

تاتلیسەس لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری پێشووی کاروباری کۆمەڵایەتی و کاندیدی ئێستای ئاکپارتی بۆ شاری ئورفا، فاروق چەلیک رایگەیاندووە کە وازی لە پاڵاتنی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا هێناوە.




PM:01:01:29/09/2015