ڤیدیۆ..ئەمیرە سعودیەکان هاوسەرگیری لەگەڵ کچانی ١٣ سالآندا دەکەن
راپۆرتێکی تەلەفزیۆنی لەسەر کڕینی کچە ئاوارە سوریە ١٣ ساڵ و ١٤ ساڵەکانەوە لەلایەن ئەمیرو شێخەکانی سعودیەوە.
لە ڤیدیۆکەدا ئافرەتێک دەلآڵە بۆ ئەمیرە سعودیەکان و کچی ١٣ ساڵ و ١٤ ساڵی ئاوارەی سوری ئامادە دەکات تا شووبکەن بەئەمیر و شێخی ٧٠ ساڵەی سعودی.
لەمالی دەلآڵەکە چەند کچێکی مناڵ دانیشتوون، دەلآڵەکە دەڵێت " پیاوێکی ٧٠ ساڵی سعودی دەیەوێت کچێکی ١٣ ساڵ بهێنێت"، یەکێک لە کچەکان کە تەمەنی ١٤ ساڵە، دەلێت " من دایکم و پێنج خوشکین، من قوربانی بەخۆم دەدەم لە پێناو خووشکەکانم و دایکمدا".
زۆربەیان شوو بە پیاویێک دەکەن بە بڕێک پارە ئەو کچە ١٤ ساڵە شوودەکات بە ٢٠٠٠ یۆرۆ.
دواتر کچێکی تر پێشان دەدات دیارە دوای ئەوەی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییەی کردووە، هاوسەرەکەی دەلآلی و دەستاودەستی پێوە کردووە، کچەکە دەڵێت: بێز لەهەموو پیاوێک دەکەمەو رقم لەوان و لەخۆمە".
ئامادەکاری راپۆرتەکە دەلێت" رێکخراوەکان دەیانەوێت بەر لەم جۆرە هاوسەرگیری و بازرگانی بەئافرەتەوە بگرن، بەلآم ئیسلامی رێگا دەدات مناڵی کەم تەمەنیش شوو بکات".
PM:10:03:05/11/2015