بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی روسیا 250 خەڵكی مەدەنی كوژران
گروپی مافی مرۆڤی سوریا ئاشكرایدەكات لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی روسیا، لانیكەم 254 كەس لەخەڵكی مەدەنی لەسوریا كوژراون.
ماوەی مانگێك لە هێرشی فرۆكە روسییەكان بۆ سەر سوریا تێپەڕبووەو سەرەڕای ئەوەی مۆسكۆ راگەیاندوە ئامانجی ئەم هێرشانە چەكدارانی داعشە، بەڵام بەپێی راپۆرتەكان زۆربەی فرۆكە جەنگییەكانی روسیا ئەو ناوچانە بۆردومان دەكەن كە لە ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە.
پێنجشەممەی رابردوو جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند كە 85 تا 90%ی هێرشە ئاسمانییەكانی روسیا، ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی سوریا دەكاتە ئامانج.
هاوكات گروپی مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند لە هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی روسیا بۆ سەر شاری رەقە 42 كەس كوژراون كە27یان خەڵكی مەدەنین.
بەپێی راپۆرتی ئەو گروپە لەسەرەتای دەستپێكردنی بۆردومانەكانی روسیا، تا ئێستا 254 كەس خەڵكی مەدەنی كوژراونو دەیان شوێنو ماڵی خەڵك وێران كراوە.
PM:02:58:07/11/2015