دوێنێ پاریسی پایتەختی فەرەنسا ژمارەیەک تەقینەوەو هێرشی بەخۆوە دی، یەکێک لە تەقیەنەوەکان لەنزیک دیواری یاریگای بارک دی فرانس بوو کە سەرۆکی فەرەنسا، فرانسوا هۆلاند لەوێبوو، هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی زۆر بەپەلە سەرۆکیان گواستەوە.
ئەو بابەتە بووە جێگای گرنگی پێدانی میدیاکانی فەرەنسا، کە چۆن سەرۆکی فەرەنسا لەناو سێ تەقینەوەی نزیک بارەگاکە گواستراوەتەوە بۆ جێگایەکی هێمن لە کاتێکدا کە حاڵەتێکی پشێوی و ترس باڵی بەسەر سەرجەم ئامادەبووانی یاریەکەدا کێشابوو.
رۆژنامەی "لکێب"ی فەرەنسی چۆنێتی گواستنەوەی فرانسۆ هۆلاندی سەرۆکی فەرەنسا ئاشکرا دەکات، ئەو رۆژنامەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێزە ئەمنیەکانی فەرەنسا بەشێوەیەکی زۆر نهێنی و بەپەلە فرانسوا هۆلاندیان لە کۆتایی گێمی یەکەمدا گواستۆتەوە.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە کە هەلیکۆپتەرێکی هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا بەبێ ئەوەی کەس هەستی پێبکات لەلای یاریگاکە نیشتۆتەوەو هۆلاندی هەڵگرتووەو گواستوویەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەکاندا بەدوای تەقینەوەکان و هێرشەکانی سەر وڵاتەکەیدا بچیێت و بڕیاری چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بارودۆخە نوێیەدا بدەن.
شەوی ١١/١٣ لە پاریس هێرشکرایە سەر شەش شوێن و نزیکەی ١٥٠ هاوڵاتی کوژران، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ لە وتارێکیدا داعشی بەئەنجامدەری هێرشەکان تۆمەتبار کرد، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نزیک داعشیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان خستە ئەستۆی خۆیان.
دەنگی تەقینەوەکە دەبیسترێت