ڤیدیۆ.. پۆلیسی فەرەنسا ژمارەیەك گومانلێكراوی گرت

ئەمرۆ هێزی تایبەتی پۆلیسی فەرەنسا بۆ دەستگیركردنی عەبدولحەمید عەبدو، هاوڵاتی بەلجیكی بەرەگەز مەغریبی، كە باس لەوەدەكرێت پلانداڕێژەری هێرشەكانی شەوی هەینی بووە، هێرشی كردەسەر بینایەك لەپایتەختی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵنێرییەكان لەم هێرشە‌و گەمارۆیەدا 3 چەكدار  كوژراون كە یەكێكیان ژنێك بووە كە بە پشتێنی تەقینەوە خۆی تەقاندوەتەوە. هەروەها 5 پۆلیس برینداربوون.

 پۆلیسی فەرەنسا كۆتیایی هاتنی ئەو ئۆپەراسیۆنەی راگەیاند كە بانی ئەمرۆ دەستیان پێكردبوو و  7 كەس لە گومانلێكراوانیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون.





PM:02:07:18/11/2015