سەرۆكی پەرلەمانی توركیا هەڵبژێردرا
ئیسماعیل قارەمان، كاندیدی پارتی دادو گەشەپێدان ئێوارەی ئەمرۆ وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمانی توركیا هەڵبژێردرا.
ئیسماعیل قارەمان، بە بەدەستهێنانی 316 دەنگ لە كۆی 524 پەرلەمانتار لەسێیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا.
حیزبی دەسەڵاتداری دادو گەشەپێدان ئیسماعیل قارەمان، حیزبی كۆماریی "گوڵسون بیلە حان"، حیزبی بزوتنەوەی نەتەوەیی "یوسف حەلاج ئۆغڵو" و، حیزبی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) "دەنگیر میر محەمەد فورات" بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا كاندید كرابوون.
ئیسماعیل قارەمان لەدایكبوونی 1940 دەرچوی زانكۆی ئیستانبولەو یەكێك لە دامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشەپێدانە. ئەو بە یەكێك لەكەسە نزیكەكەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان ناسراوە.
PM:08:48:22/11/2015