لیستی نوێی ئەو شارانە ئاشكراكرا كە بڕیارە داعش هێرشان بكاتەسەر
چەكدارانی داعش لیستی ئەو شارو وڵاتانەیان ئاشكرا كرد كە بە قسەی خۆیان لە داهاتوویەكی نزیكدا هێرشی تیرۆریستی دەكەنە سەر.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "ئینتەرناشیناڵ بیزنس تایمز"، هاككەرە نەناسراوەكان بڵاویانكردوەتەوە كە شارەكانی وڵاتانی فەرەنساو ئەندۆنیزیا، شارەكانی رۆما، ئەیالەتی جۆرجیای ئەمەریكا، میلانو زانكۆی روحولقودسی لوبنان لەریزی ئەو شوێنانەن لەداهاتوویەكی نزیكدا هێرشی تیرۆریستییان دەكرێتەسەر.
دەزگای (FBI)ی ئەمەریكی بە ئاژانسی سپۆتینگی روسی وتووە: دەزگاكەیان چەندین زانیاری دەستكەوتووە سەبارەت بەو مەترسیانەی هەڕەشە لە ئەیالەتی جۆرجیا دەكەن، بەڵام زانیارییەكان زۆر باوەڕپێكراو نین.
هاككەرە نەناسراوەكان پاش هێرشی داعش بۆ سەر پاریس، بەڵێنیان داوە كە تۆڵە لە داعش بكەنەوەو لەمساڵدا توانیوانە دەنیان هەزار پەیجی تیرۆرستان هاك بكەن.
PM:03:16:23/11/2015