ڤیدیۆ..تورکیا فڕۆکه‌یه‌کی روسیا ده‌خاته‌وه خواره‌وه.. په‌ره‌سه‌ندنێکی ترسناکه
ڤیدیۆکه له‌ئاژانسی ئاندۆڵ وه‌رگیراوه
ڤیدیۆی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی سه‌ربازی روسیا له‌سه‌ر سنوری تورکیا وئه‌و رووداوه له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه به په‌ره‌سه‌ندنێکی گه‌وره هه‌ژمار ده‌کرێت له شه‌ری سوریادا.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی تورکیا بلآویکرده‌وه که ئه‌و فڕۆکه‌یه سنوری نێوده‌وڵه‌تی تورکیای شکاندووه‌و چه‌ندجارێک له‌لایه‌ن سووپای تورکیاوه ئاگادارکراوه‌ته‌وه بگه‌ڕیته‌وه، به‌لآم نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و خستوویانه‌ته خواره‌وه. فرۆکه‌که به‌ته‌واوی سووتاوه، به‌لآم دوو فڕۆکه‌وانه سه‌لامه‌تن و له‌لایه‌ن هیزێکی تورکمانی سه‌ر به تورکیاوه ده‌ستگیرکراون.
PM:12:17:24/11/2015