پوتین: توركیا لە خستنەخوارەوەی فرۆكەكەی روسیا پەشیمان دەبێتەوە
ولادیمیر پوتین جەخت دەكاتەوە كە توركیا لە خستنەخوارەوەی فرۆكەی سۆخۆی روسیا پەشیمان دەبێتەوەو سزاكان تەنیا بە ئابلۆقەی بازرگانی كۆتایی نایەت.
پوتین لە وتەی ساڵانەی خۆی لە پەرلەمانی روسیا رایگەیاند كە وڵاتەكەی فرۆكە سۆخۆكە فەرامشۆ ناكاتو روسیا نازانێت بۆ توركیا ئەو فرۆكەیەی خستەخوارەوە.
سەرۆك كۆماری روسیا وتی هەركەسێك فرۆكەی ئێمە بكاتە ئامانج فەرامۆشی ناكەین.
PM:03:59:03/12/2015