نەوت دابەزینی تری بەخۆوە بینی

ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی بەرمیلێک نەوت بەتەواوی دابەزی بۆ خوار ٤٠ دۆلارەوە.

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٤:٥٠ بەکاتی عێراق نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت دابەزی بۆ خوار ٤٠ $ دۆلارەوەو ئێستا بە ٣٩،٩٧$ دۆلارە.

لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە هیچ کاتێک هێندەی ئەم چەند رۆژە نرخی نەوت دانەبەزیووەو ئەمەش زەرەری گەورە بەو وڵاتانە دەگەیەنێت کە داهاتی سەرەکیان لە فرۆشتنی نەوتەوەیە لەوانەش هەرێمی کوردستان.

نرخی نەوت لەدوای کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئۆپێکەوە دەستی پێکرد کە بڕیاریان دا خستنە بازاڕی نەوت کەم نەکەنەوە کە بڕی ٤٠% نەوتی جیهان پڕدەکەنەوەو رۆژانە ٣١.٥ ملیۆن بەرهەم دەهێنن.




PM:06:24:08/12/2015