بلاتەر و پلاتینی بۆ ماوەی هەشت ساڵ سڕ كران
ژووری دادوه‌ری فیفا، سزای سه‌ر جۆزیف سیپ بلاته‌رو میشێل پلاتینی ڕاگه‌یاند، هه‌ردووكیان بۆ 8 ساڵ له گشت چالاكییه‌كی تۆپی پێ سڕكران.
ژووری دادوه‌ری یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ، تۆمه‌تی پاره‌دانی نایاسایی به‌سه‌ر جۆزیف سیپ بلاته‌ری سه‌رۆكی فیفا‌و میشێل پلاتینی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپادا ساغ كرده‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سزای 8 ساڵ سڕكردنی له گشت چالاكییه‌كی په‌یوه‌ست به تۆپی پێوه، به‌سه‌ر هه‌ردوولادا سه‌پاند.
بلاته‌رو پلاتینی مافی تانه‌دانیان له سزاكه هه‌یه، ده‌توانن له فیفا داوای پێداچوونه‌وه بكه‌ن، گه‌ر فیفا هه‌مان سزای ده‌ركرده‌وه ده‌توانن له دادگای كاس سكاڵا تۆمار بكه‌ن‌و دواینجار لای ئه‌و دادگایه بڕیاری كۆتایی ده‌رده‌چێت.
میشێل پلاتینی كه خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی فیفا كاندید كردبوو، به‌و هۆیه‌وه ئه‌و مافه‌شی له‌ده‌ستدا.
له ساڵی 2011 دا بلاته‌ری سه‌رۆكی فیفا، بڕی 2 ملیۆن فره‌نكی سویسری داده‌ته پلاتینی سه‌رۆكی یوفا به‌هۆی یارمه‌تییه‌كانی بۆ فیفا له 2000 به‌ڵام پاره‌دانه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بوه.
پێش بڕیارەکە، پلاتەر لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی بلیکی سویسری دووپاتیکردبووەوە کە بێتاوانە و ڕەتیکردبووەوە بەشداری لە کاری گەندەڵی کردبێت لە یەکێتییەکەیدا.
PM:01:23:21/12/2015