ئەرۆدغان دەست لەكار دەكێشێتەوە

سەرۆك كۆماری توركیا جارێكی دیكە بەڵێنی ئەوەیدا ئەگەر سەلمێنرا كە ئەنكەرە نەوتی لە گروپی داعش كڕێوە، لە پۆستەكەی دەست دەكێشێتەوە.

رەجەب تەیب ئەرۆدغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێك بۆ كەناڵی (NTV) رایگەیاند ئەگەر توركیا نەوتی لە داعش كڕیبێت ئەو لەبەرامبەر منداڵەكانیدا‌و باوباپیرانی هەست بە شەرمەزاری دەكات‌و دەست لە پۆستی سەرۆك كۆماریی دەكێشێتەوە.

ئەرۆدغان سەرەتای ئەم مانگەش لێدوانی لەم شێوەی دابوو و ئامادەیی خۆی بۆ وازهێنان لەپۆستەكەی راگەیاندبوو ئەگەر ئەو "دەنگۆیانە" راست بن كە باس لە كڕین نەوتی داعش دەكات لەلایەن توركیاوە.

روسیا چەندین جار رایگەیاندوە كە توركیا گرنگترین رێگایە بۆ گواستنەوەی نەوتی داعش كە لەسوریا‌و عێراق بەرهەم دێت.




AM:10:51:22/12/2015