رۆژنامەنوسانی بێسنور: لەمساڵدا 110 رۆژنامەنوس كوژراون
رێكخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور رایگەیاند لەساڵی 2015دا 110 رۆژنامەنوس لە سەراسەری جیهان بەهۆی پیشەكەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەم رێكخراوە لە راگەیەنراوەكەیدا ئاماژە بەوەدەكات كە زۆرێك لەحكومەتەكان پاراستنی رۆژنامەنوسانیان بەجدی وەرنەگرتووەو بەمەش نیگەرانی خۆی دەردەبڕِێت داوا دەكات كاردانەوەی خێرا بەرامبەر بەو مەترسیانە نیشان بدەن كە توشی رۆژنامەنوسان دەبێتەوە.
بەپێی راپۆرتەكە 67 كەس لەم رۆژنامەنوسانە راستەوخۆو بەهۆی لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان كوژراون.
PM:11:26:29/12/2015