كوەیت باڵیۆزی خۆی لە ئێران كشاندەوە
هەواڵنێرییەكانی كوەیت ئەمرۆ رایگەیاند كە حكومەتی ئەو وڵاتە باڵیۆزی خۆی لە تارانی پایتەختی ئێران كشاندوەتەوە بەڵام روون نەكراوەتەوە كە پەیوەندییەكانی ئێرانو كوەیت چی بەسەر دێت.
بەدوای لەسێدارەنی شێخ نەمەر، ئاخوندی ناسراوی شیعەی سعودی، كۆنسوڵگەرییەكانی سعودیە لە چەندین شاری ئێران هێرشی كرایەسەرو لەتاران بەشێكی ئاگرتێبەردرا.
سعودیە رۆژی یەكشەممە لەكاردانەوەیەكدا بەم هێرشانە سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی خۆی لەگەڵ ئێران راگرت.
وڵاتانی بەحرەین، سودان كە هاوپەیمانی سعودیەن، رۆژی دووشەممە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی خۆیان لەگەڵ تاران راگرتو ئیماراتیش پەیوەندییەكانی تا ئاستێكی كۆنسوڵ كەم كردەوە.
PM:01:13:05/01/2016