ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەك لە ئەستەنبوڵ ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە
پێشنیوەرۆی ئەمرۆ تەقینەوەیەك لەشاری ئەستەنبوڵی توركیا روویدا كە له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 10 كه‌س كوژراون و 15 ی دیكه‌ش بریندار بوون كه گه‌شتیاری بیانییان تێدایه.
تەقینەوەكە له ناوچه‌ی سوڵتان ئه‌حمه‌د له شاری ئه‌سته‌نبوڵ ڕوویداو به‌پێی ئەوەی لەناوچەیەكی گەشتیاریی روویداوە، پێدەچێت قوربانییەكان گەشتیاربن.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، پێده‌چێت ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژیی بووبێت‌و له دوای روداوه‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك ئه‌مبوڵانس و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ڕه‌وانه‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كراون بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداران بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ، هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیاش گه‌یشتونه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌و گه‌مارۆی شوێنه‌كه‌یان داوه.
تائێستاش نازانرێت ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه، كێیه‌و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندوه، له‌ئێستاشدا هاوڵاتیانی ناوچه‌كه له‌نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه دوور ده‌خرێنه‌وه‌و پۆلیس هاتوچۆی له ناوچه‌كه قه‌ده‌غه كردوه.
PM:01:08:12/01/2016