توركیا سنورەكانی بەرەو ئاوارە سورییەكان داخست

سەرەڕای وتەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بە كرانەوە سنورەكانیان بەرەڕووی ئاوارەكان، ئەمرۆ ئەنكەرە سنورەكانی خۆی بەڕووی هەزاران ئاوارەی سوری داخست.

 پاش بۆردومانی چڕی فرۆكەكانی توركیا ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی سوریا بە لێشاو بەرەو توركیا دەڕۆن‌و لەماوەی دوو رۆژی رابردوو دا 35 هەزار كەس گەیشتونەتە سنورەكانی توركیا، بەڵام بەرپرسانی ناوچەی "كلس" لەسنوری سوریا‌و توركیا رایگەیاندیان سنوریان داخستوە
بەهۆی ئەوە چیتر ئاوارە وەربگرن.
پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا 70 هەزار ئاوارەی دیكەی سوریا لەم وەرزی سەرمایەدا بەرەو سنورەكانی توركیا برۆن.




PM:04:47:07/02/2016