ڤیدیۆی ئافره‌تێک مناڵێکی سه‌ربڕاوی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و
ده‌ڵێت" خۆم له مۆسکۆ ده‌ته‌قێنمه‌وه".
کاره‌که‌ری ماڵێک که 38 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی و ناوی
جولتشیگرا بوبوکولوفا و خه‌ڵکی ئۆزباکستانه، دوای ئه‌وه‌ی مناڵی ئه‌و ماڵه سه‌رده‌بڕێت
که ئیشیان بۆ ده‌کات و ماڵکه‌ش ده‌سووتێنێت، کاتێک له وێستگه‌یه‌کی میترۆ پۆلیس ده‌یانه‌وێت
بیپشکنن، سه‌ری مناڵه سه‌ربڕاوه‌که‌ی ده‌گرێت به‌ده‌ستیه‌وه‌و هاوار ده‌کات
" خۆم ده‌ته‌قێنمه‌وه له مۆسکۆ". دواتر پۆلیس ده‌ستگیری ده‌کات.
وه‌ک میدیاکانی رووسیا بلآویانکردۆته‌وه، دایک‌وباوکی مناڵه که دووچاری حاڵه‌تێکی ده‌روونی
خراپ بوونه‌ته‌وه به پۆلیس راده‌گه‌یه‌نن که ئه‌و ئافره‌ته هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌بووه‌و
مناڵه‌که‌ی باش په‌روه‌رده کردووه، به‌م دواییه باسی له‌وه کردووه کێشه‌ی له‌گه‌ڵ
مێرده‌که‌ی هه‌یه‌و ناپاکی له‌گه‌ڵ کردووه.