ئێران نرخی نەوتی لە جیهاندا دابەزاند

بەهۆی لێدوانی بەرپرسێکی ئێرانیەوە لەسەر نەوت، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت دابەزینی بخۆوە بینی.

ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ ٣/١٥ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت دابەزی بۆ 39 دۆلارو 21 سەنت، لەكاتێكدا چەند رۆژێك لەمەوبەر گەیشتە 41 دۆلار.

هەر ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی دابەزی بۆ ٣٦ دۆلار و ٩٢ سەنت.

دوێنێ وەزیری نەوتی ئێران رایەگیاند" داوی ئەوەی ئێران بەرهەمهێنانی نەوتی گەیاندە چوار ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، ئەو دەمە بەرهەمهێنان سڕ دەکەین".




PM:12:12:15/03/2016