کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب فیدراڵیەتی رۆژئاوای کوردستان رەتدەکەنەوە کە هەفتەی رابردوو راگەیەنرا.
ئەمینداری کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب ئەحمەد بن حلی راگەیاندنی فیدراڵیەتی کوردی لە باکوری سوریای رەتکردەوەو جەخت لەسەر یەکێتی خاکی سوریا دەکاتەوەو بە بنەمای ئارامی ناوچەکە ناوزەد دەکات.
ئاژانسەکان لەزاری " حلی " یەوە بڵاویانکردەوە کە کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب جۆرە راگەیاندنێکی لەو شێوە جوداخوازیە رەتدەکاتەوە.
ئەو رێکخراوە باڵایەی عەرەب جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەوان هەموو جۆرە بانگەوازێکی لەو شێوەیە سوری بێت، یان لەدەرەوەی سوریا رەتدەکەنەوە.
هەفتەی رابردوو کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان سیستەمی فیدراڵیان راگەیاند.