بەپەلە.. چوارەمین تەقینەوە لە بڕۆكسل روویدا

چوارەمین تەقینەوە لە بڕۆكسلی پایتەختی بەلجیكا روویدا‌و پۆلیس رایدەگەیەنێت تەقینەوەكە كۆنترۆڵ كرابوو.

ئاژانسی رەشاتودەی روسی بڵاویكردەوە چوارەمین تەقینەوەی ئەمرۆ لە شاری بڕۆكسل لە شەقامێك روویدا كە رێكخراوكانی یەكێتی ئەوروپالەو شەقامەدان.

پاش كەمێك لە تەقینەوەكە پۆلیسی بەلجیكا رایگەیاند ئەو تەقینەوەیە كۆنترۆڵكرابوو ‌و بە بێ هیچ زیانێك تەقێنراوەتەوە.

لە سێ تەقینەوە كە ئەمرۆ لە بڕۆكسل روویدا 26 كەس گیانیان لەدەستدا‌و دەیان كەیس برینداربوون.

گروپی داعش بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوانەی گرتە ئەستۆ.




PM:02:28:22/03/2016