ڕۆژی دووشهممه لهپهیوهندیهكی تهلهفونیی دا جوبایدن به بارزانی و عهبادی ،ڕاگهیاندووه ، ئـەمریکا پشتگیری عیراقی یەکگرتوو دەکات.
له ڕاگهیهنراوێكی نووسینگهی جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا جۆن بایدن كه بەجیا تەلەفونی بۆهەریەک لە عەبادی ومەسعود بارزانی کردوە لەو تەلەفونەدا وتویەتی " ئەمریکا پشت گیری عیراق و خەڵکی عێراق دەکات بۆ بەردەوامبوون لەجەنگی دژی داعش".
لهو ڕاگهیهنراوهدا ئهوەش هاتووه "ئەمریکا پشت گیری عێراقێکی یەکگرتوو و دیموکراتی و فیدراڵی دەگرێت، هەروەها هاوکاری کوردوستان و بەغدا دەکات بۆزیاتر لێک نزیک بونەوەیان لە یەکتری وهەنگاو بەهەنگاو بەهێز کردن وجێگیر کردنی پەیوەندیە سیاسیو ئابوریەکانیەن" .
ئاماژه بهوهش كراوه ، هەردوو سەرکردەکەش بەپەرۆشن بۆ بەپەلە رزگار کردنەوەی موسڵ، بایدن سەرنجی ئەوەی دا بەهاردوکیان ئەرکی ئەمریکایە لە هاوکاری کردن و بوژانەوەی ئابوری عێراق ،هەردو سەرکردەکەش تەئکیدیان لەوە کردەوە کە هاوپەیمانی ستراتیجی ئەمریکان.