نرخی نەوت زیاتر دابەزی

ئەمرۆ 20/4 نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان زیاتر دابەزی‌و بە كەمتر لە 43 دۆلار لە بازارەكاندا كڕین‌و فرۆش كراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رویتەرز، ئەمرۆ چوار شەممە، نرخی نەوت دابەزی و بەرمیلێک نەوتی برینت بە ٤٢ دۆلار و ٩٢ سەنت فرۆسرا پاش ئەوەی رۆژی رابردوو نرخەکەی گەیشتبووە سەرو ٤٤ دۆلار.

هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٣٩ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە لە کۆبونەوەی رۆژی ١٧ ی ئەم مانگە لە دەوحە وڵاتانی بەرهەم هێنانی نەوت نەگەیشتنە رێکەوتنێکی ئەوتۆو جگە لەوەش ماوەی چەند رۆژێکە بە هەزاران کرێکاری کەرتی نەوت لە کویت مانیان گرتووە و ئەمرۆش مانگرتنەکەیان شکاند بەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو وڵاتە بەرزبۆتەوە.




PM:01:13:20/04/2016