كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی توركیا راگه‌یه‌نرا
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه نوێیه‌كی یه‌ڵدرمی ئاشكراكردوه، كه دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه بۆ ئه‌وپۆسته هه‌ڵبژێردرا .
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌نادۆڵ، هه‌ریه‌ك له نوره‌دین جانیكلی و محه‌مه‌د شیشمك و نعمان قورتولموش و توخڕڵ توركیش و وه‌یسی قایناق وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران دانراون .
رونیشكراوه‌ته‌وه، مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی توركیا دانراوه‌و فكر ئاشیق پۆستی وه‌زیری به‌رگری پێدراوه .
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، به‌كر بوزاغ وه‌زیری داد‌و فاتمه به‌تول سیان قایا وه‌زیری خێزان و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و عومه‌ر جه‌لیك وه‌زیری كاروباری یه‌كێتی ئه‌وروپا و فاروق ئۆزلۆ وه‌زیری زانست و پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیا و سلێمان سویلۆ وه‌زیری كار‌و بیمه‌ی كۆڵایه‌تی .
ئه‌نادۆڵ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو،هه‌ریه‌ك له نهاد زیبكچی وه‌زیری سامانه ئاژه‌ڵداریه‌كان و بولنت توفنكجی وه‌زیری بازرگانی و خاڵه سنوریه‌كان و نابی ئافچی وه‌زیری گه‌شتوگوزارو ناجی ئیغبال وه‌زیری دارایی و عسمه‌ت یه‌ڵماز وه‌زیری په‌روه‌رده، ده‌ست نیشان كراون .
PM:02:13:24/05/2016