رووباری سین بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرە ئاستی ئاوەکەی شەش مەتر بەرزبۆتەوەو، زۆر شوێنی پاریسی پایتەختی فەرنسای نوقمی ئاو کردووە.
ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە ئەو بەرزبوونەوەیەی ئەو رووبارە لەم چەند رۆژە بەخۆیەوە بینییوە ٣٠ ساڵە ئاستەکەی وا بەرزنەبۆتەوەو لافاوی بەو شێوەیە رووینەداوە، ئەمەش حکومەتی ناچار کردووە چەندان هێڵی شەمەندەرنەفەرو شەمەنەدەنەفری ژێر زەوی و شوێنی گشتی وەک مۆزەخانەی لۆفەر دابخات.
پێشبینیش دەکرێت ئاستی بەرزبوونەوەی ئاوەکە بگاتە ٥،٦ مەتر و تا ئێستاش باران بارین بەردەوامە و هەموو ئەوروپای گرتۆتەوە لە فەرەنساوە تا ئۆکرانیا درێژەی کێشاوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا ١٥ کەس بەهۆی ئەم لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە، ٢ لە فەرەنسا، ١٠ کەس لەباشووری ئەڵمانیا، ٢ لە رۆمانیاو ١ کەس لە بەلجیکا. بەدەیان هەزاران خێزانیش لە نەمساو هۆڵنداو پۆڵنداو وڵاتانی تری ئەوروپا لەترسی لافاو ماڵەکانیان جێهێشتووە.