سەلەفیەکی سعودی رێگا دەدات میزی موجاهیدەکانی سوریا بخورێتەوە

‌ساڵح مغامسی
مەلایەکی سەلەفی سعودی کە ناوی ساڵح مەغامسیە و بەسەرقافڵەی موفتیەکانی سعودیە دادەنرێت، رێگا دەدات میزی ئەو موجاهیدانەی لەسوریا شەڕ دەکەن، بخورێتەوە.

ماڵپەڕەکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، ساڵح مغامسیە ئیمام و وتاربێژی مزگەوتی " قبا" لە شاری مەدینە، رێگای دەدات میزی ئەو " موجاهیدانە" بخورێتەوە کە لەبەرەی نوسرا و سووپای ئازادن، خواردنەوەی ئەم میزەش بۆ پاکبوونەوەیە لە تاوانە، وەک مغامسی ئاماژەی بۆ دەکات.

کەناڵی " وصال " ی سعودی چاوپێکەوتنێکی تایبەتی بەناونیشانی " فەتوایی بەرەکانی شەڕی" لەگەڵ مغامسی سازکردووەو لەو دیدارەدا ناوبراو داوا دەکات کە ئەو فەتوایانەی لە سعودیە دەرچوون پێویستە کاری پێ بکرێت، بۆئەوەی موجاهیدن لە سوریا و عێراق نەکەونە هەڵەوە".

ئە وپیاوە ئاینییە دەڵێت" دنیا تێدەپەڕێت بۆیە لەسەر خەڵکی موسڵمان و موجاهیدین لە سوریا ئەوەی کە کاری خێر بکەن و خۆیان لە تاوانەکان بشۆرنەوە، هەروەها خواردنەوەی میز تاقیکردنەوەیە بۆ موجاهیدەکان تا گوناهەکانیان بشۆرێتەوە.

هەروەها مغامسی جارێکی تریش پشتگیری هاوسەرگیری جیهاد " زواج نکاح" دەکاتەوەو دەڵێت" ئەوە لە بڕواو ئیمانەوەیەو من پشتگیری دەکەم".
 
لەشەڕی سوریاوە، فەتواکانی مەلا و شێخەکانی سعودیە کە پشتگیری" موجاهیدەکانی" سوریا دەکەن، چەندان فەتوای سەرنجڕاکێش بڵاوکرانەوە، سەبارەت بە هاوسەرگیری و ماڵوموڵک و جگەرەکێشان و ئامڕازەکانی پەیوەندیکردن، بەڵام فەتوای میزخواردنەوە سەرنجڕاکیشتیرینیانە. 




PM:12:05:01/07/2016