لۆریەک لە فەرەنسا بە درێژی ٢ کم ٧٣ هاوڵاتی کووشتوە

لۆریەک لە شارێکی باشووری فەرەنسا بەدرێژی ٢ کم خەڵکی کردووە بەژێرەو ٧٣ کەس کوژراوەو زیاتر لە ٤٠ کەس بریندار بووە.

ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە کە لەشاری نیس لە شەقامی برومناد دیزانجلیە لەکاتێکدا هاوڵاتیان کۆبوونەتەوە بەمەبەستی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی رۆژی نیشتمانی فەرەنساوە لۆریەک بەدرێژایی ٢ کم لەو شەقامە خەڵکی شێلاوەو لەئەنجامدا ٧٣ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو ٤٠ کەسی تر بریندار بوون.

سەرۆکی فەرەنسا، هۆلاند گەڕایەوە پاریس بۆ سەرۆکایەتیکردنی شانەی قەیرانەکانی حکومەتەکەی و رووبەرووبوونەوەی ئەو تاوانە کە سات بەسات دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەگەنە ئەو راستییەی کە دەستدرێژیەکی" تیرۆریستی"یە، بەتایبەتی کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت چەک لەناو لۆریەکەدا دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی نیس داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لەماڵەکانیان بمێننەوەو لەسەرجەم شارەکانی فەرەنساش کۆتایی بە ئاهەنگ هێنراو، وڵات کەوتە حاڵەتی ئینزارەوە.  

پایتەختی وڵاتە گەورەکانی ئەوروپاو ئەمەریکا چاودێری رەوشی ئەمنی شارەکانی فەرەنسا دەکەن و سەرکردەکانیان بە نیگەرانیەوە دەڕواننە ئەو پەرەسەندنە ئەمنیانە. 




AM:03:01:15/07/2016