فەرماندەی نوێی سوپای توركیا دەستنیشان كرا

سەركردەی كۆدەتای سەربازیی توركیا خۆی رادەستكرد‌و فەرماندەیەكی نوێ بۆ سوپای توركیا دەستنیشان كرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەناتۆلی توركیا، یڵدێرم، سەرۆك وەزیرانی توركیا هەواڵی دانانی "ئۆمیت دۆندار"ی وەك سەرۆكی نوێ سوپای ئەو وڵاتە بڵاوكردەوە.

لەلایەكی ترەوە راگەیەنرا كە سەركردەی كۆدەتاچییەكانی توركیا خۆی رادەستی سوپا كردەوە بەمەش كۆدەتا بەفەرمی كۆتایی پێهات‌و شكستی هێنا.

بەپێی هەواڵەكان تا ئێستا زیاتر لە 100 كەس دەستگیركراون‌و نزیكەی 90 كەسیش لەشەوی رابردووەوە كوژراون.




AM:11:21:16/07/2016