ئۆردوغان بۆ سێ مانگ باری نائاسایی راگەیاند
دوای کۆبوونەوەیەکی درێژی ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئۆردوغان، بڕیار درا بۆ سێ مانگی حاڵەتی نا ئاسایی راگەیاندرا.
ئۆردوغان دوای کۆبوونەوەکە لە وتەیەکدا رایگەیاند کە خۆی دەبێت بەفەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی تورکیاو دەوڵەتی تورکیا لەو ڤایرۆسانە پاک دەکاتەوە.
ئۆردوغان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە رێگانادەن ولآتانی ئەوروپا رەخنەیان لێبگرن و فێری دیموکراسیەتمان بکەن.
لە رۆژی کوردەتاکەوە تا ئێستا نزیکەی ١٠ هەزار سەربازو فەرمانبەری دەوڵەت دەستگیرکراون و زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسیش لە وەزارەتە جیاجیاکان لەسەر کار دوورخراونەتەوە.
ئۆردوغان و سەرکردەکانی ئاک پارتی هەموو ئەو هەنگاوانەی دوای کودەتاکە ناویانە بەئاگاداری هەردو حیزبی جەهەپەو مەهەپە بووە، کەمترین گفوگۆ و پرس و را بە هەدەپە، پارتە کوردیەکەی کراوە.
AM:12:02:21/07/2016