بەژمارە ئەو ئەفسەرە پلە بالآیانە بزانە کە ئۆردوغان لەسەر کار دووری خستنەوە

دوێنێ ئۆردوغان ئەو بریارانەی ئەنجومەنی بالای سەربازی تورکیای پەسەند کرد کە بەسەدان ئەفسەری پەلە بالآ لە سووپا دوردەخاتەوە.
 
ئوردغان ئەو بڕیارەی پەسەند کرد کە هەریەک لە خلوسی ئاکار وەک سەرۆکی ئەرکان و ساڵح زەکی فەرماندەی هێزەکانی پیادەو، عابدین ئوناڵ فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان و، بولنت بستان فەرماندەی هێزی دەریای لە پۆستەکانیان ههێشتەوە، بەلآم بەسەدان فەرماندەو ئەفسەری پلە بالآی لەکار دوور خستەوە.

لەوەزارەتی بەرگری لە کۆی ٣٢٥ ئەفسەری پلە بالآ ١٤٩ ئەفسەر دوورخرایەوە.

لە هێزە ئاسمانییەکان لە ٦٧ ژەنەراڵ ٣٠ چەنەراڵیان لەسەر کار دوورخرانەوە.

لە هێزە زەمینییەکان لە لە ٢٠٢ فەرماندەی بالآ ٨٧ فەرماندە دەرکران.

لە‌هێزە دەریایەکان لە ٥٦ ئەمیراڵ ٣٢ ئەمیراڵ دەرکران.

لە ئاستی خوارەوەی ئەو یەکە سەربازیانە بەهەزاران ئەفسەری پلە بالآی جۆراو جۆر دەستگیرکراون و دوورخراونەتەوە. 



AM:11:54:29/07/2016