بەریتانیا ٢٠ هەزار پەنابەر وەردەگرێت

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە ئامادەکاری بۆئەوە دەکات کە لە چوار ساڵی ئایندەدا ٢٠ هەزار کۆچبەر وەربگرێت.

ئەمبەر رۆد وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاندووە وڵاتەکەی پابەند دەبێت بەو بەڵێنەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەڕیتانیا دەیڤد کامیرۆن داویەتی کە ئەو وڵاتە تا ساڵی ٢٠٢٠، ٢٠ هەزار کۆچبەر وەربگرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند " نزیکەی ١٠ ملیۆن پاوەندی بەریتانی تەرخان کراوە بۆ یارمەتیدانی ئەو پەنابەرانەی سوریا کە لەلایەن بەریتانیاوە پێشوازیان لێ دەکرێت".




PM:06:47:04/09/2016