فەرەنسا بڕیار دەدات
گەنجەکە یان ژنەکە هەڵدەبژێرێت

هاوڵاتییانی فەرەنسا سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن و کێبەرکێ لەنێوان کاندیدیێکی گەنجی کراوەو ژنێکی کۆنە پارێزدا دەستیپێکرد.

 ئەمڕۆ ٧ ی ئایار جارێکی ترکرد دەنگدەرانی فەرەنسا جارێکی دیکە چوونەوە سەر سندووقەکانی دەنگدان و سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان، هەڵدەبژێرن.

لە هەڵبژاردنەکەدا، هەردوو کاندید مارین لۆپان‌ی کاندیدی راستڕەوە توندڕەوەکان و ئیمانوێڵ ماکرۆن، کاندیدی بزووتنەوەی بۆ پێشەوە، رکابەریی یەکتر دەکەن.

بەهۆی ئەوەی لە گەڕی یەکەمدا هیچ کام لە کاندیدەکان رێژەی %51ـی دەنگەکانی بەدەست نەهێنا، بە پێی دەستووری فەرەنسی، رۆژی 7.5.2017 گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بە بەشداریی هەردوو کاندید ئیمانوێڵ ماکرۆن، کاندیدی بزووتنەوەی بۆ پێشەوە و مارین لۆپان، کاندیدی راستڕەوە توندڕەوەکان، کە دژایەتییەکی سەختی پەنابەران دەکات، ئەنجام دەدرێت، بەهۆی ئەوەی زۆرترین دەنگیان بە دەستهێنا، بەڵام رێژەی دەنگەکانیان نەگەیشتە %51.

ئەمڕۆ فەرەنسییەکان دوا بڕیاری خۆیان دەدەن کە ئایا سەرۆکێک هەڵدەبژێرن کە لەگەڵ ئەوروپا دەمێننەوە، یان جیادەبنەوە.  




AM:10:55:07/05/2017