سعودیە لە ڕێگەی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییەوەدەیان لێپرسراوی ئێستا و پێشووی باڵای ئەو
وڵاتەی لە کارەکانیان دوورخستەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ژمارەیەک بەرپرس
دەرچوو.
بە گوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی سعودیە، ١٠ شازادە و دەیان وەزیری
ئێستا و پێشووی سعودیە لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ژمارەیەک
لێپرسراوی باڵا دەرچووە.
لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە سعودیە بەسەرپەرشتی
شازادە محەمەد سەمان کوڕی پادشای سعودیە و سەرۆکی دەستەی چاودێری و لیکۆڵینەوە و سەرۆکی
دەستەی نیشتیمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سەرۆکی دیوانی چاودێری گشتی و دەزگای
داواکاری گشتی بەڕێوەدەچێت.
لەناو ئەو لێپرسراوانەی کە تا ئێستا لە پۆستەکانیان
دوورخراونەتەوە هەریەکە لە موتعب عەبدولا فەرماندەی پاسەوانی نیشتیمانی و عادل فەقیهـ
وەزیری ئابوری و پلاندانان و عەبدوڵا سوڵتان فەرماندەی هێزی دەریایی.
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی سعودیە بڵاویانکردەوە،
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەو وڵاتە بۆ چاودێریکردن و بەدواداچوونی گەندەڵییەکانی
دارایی گشتییە.