بومەلەرزەیەكی بەهێز ئەمریكای هەژاند

بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 8.2 باشووری ویلایتی ئالاسكای هەژاند و مەترسی ڕوودانی تسۆنامی لەو ویلایەتە و كەنەدا دەكرێت.

ڕۆژنامەی "دەیلی ئێكس پرێس"ی بەریتانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە بومەلەرزەكە كاتژمێر 9.30 خولەكی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بە كاتی گرینچ بە دووری 256كم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی ئالاسكای داوە.

لێپرسراوانی فەرمانگەكانی تایبەت بە بواری زەمین لەرزە لە ئەمریكا مەترسی خۆیان لە ڕوودانی تسونامی لە تەواوی ڕۆژئاوای ئەمریكا ڕاگەیاند و تا ئێستاش زانیاری لەبارەی زیانەكانیەوە ڕانەگەیەندراوە.




PM:02:05:23/01/2018