ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک كەناراوەكانی توركیای هەژاند و تا ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراوە.
ئەمڕۆ 16ی شوباتی 2018 ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە ئەمڕۆ بومەرزەیەك بەگوڕی 4.3 پلە بە پێوەری رێختەر چەند ناوچەیەكی كەناراوەكانی توركیای لەسەر دەریای ناوەڕاست هەژاندوە.
راشیگەیاندوو "بەپێی راپۆرتەكانی ئاژانسی رووداوە سروشتی و فریاكەوتنی توركیا، بومەرزەكە سەعات 9:00 ی بەیانی بە كاتی ئەو وڵاتە روویداوەو قوڵاییەكەشی لە دووری 48.70 كیلۆمەترەوە بووە و تا ئێستا زەرەرو زیانەكان ڕانەگەیەندراوە.