سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت دەمانەوێت لە سوریا بكشێینەوە، بەڵام "ئەگەر سعودیە دەیەوێت سوپای ئەمریكا لە سوریا بمێنێتەوە، پێویستە لەسەری خەرجییەكانی لە ئەستۆ بگرێت"
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند "كاری سەرەكیان لەناوبردنی داعش بوو، ئەوەشیان جێبەجێكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا لەبارەی كشانەوە، ڕاوێژ بە هاوپەیمانەكانیان دەكات".
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت "سعودیە زۆر گرنگی بەو بڕیارەی ئێمە دەدات، منیش پێیان دەڵێم، وەكو دەزانن ئەگەر بتانەوێت لە سوریا بمێنینەوە، پێویستە لەسەرتان پارە بدەن".
پێشتر محەمەد بن سەلمان، جێنشینی پادشای سعودیە، داوای ئەوەی كرد هێزەكانی ئەمریكا بۆ ماوەیەكی مامناوەند لە سوریا بمێننەوە، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەژموون و فراوانخوازیی ئێران بكەن.