وڵاتێکی ئەوروپی 10 هەزار پەنابەر وەردەگرێت

حکومەتی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی پرۆگرامی دووبارە جێنشینکردنەوەی سەر بە یەکێتی ئەوروپا، ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر پێشوازیکردن لە ١٠ هەزار پەنابەری ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.

ماڵپەڕی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، كۆمسیۆنی كۆچ و كۆچبەرانی ئەوروپا رایگەیاندووە، لەچوارچێوەی پڕۆژەی ئەو 40 هەزار پەنابەرەی ناوچەکانی باكوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە پێشتر بڕیاری لێوە دراوە بەسەر وڵاتانی ئەوروپادا دابەش بکرێت، لە ئێستادا 10 هەزار پەنابەریان لەلایەن وڵاتی ئەڵمانیا بەشێوەی رەسمی وەردەگیرێت بەبێ‌ ئەوەی پەنابەران پەنا ببەنە بەر رێگەی مەترسیدار". 

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو پرۆژە نوێیەی حکومەتی ئەڵمانیا تا پایزی 2019  جێبەجی دکرێت و نزیكەی 50 هەزار پەنابەر لەوڵاتانی ئەوروپا وەردەگیرێن، بۆئەومەبەستەش وڵاتانی ئەوروپا بەبڕی نیو ملیار یۆرۆ پشتگیری لەپڕۆژەكە دەكەن. 

 ئەمەش لەکاتێکدایە 
کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە یەکێتی ئەوروپا سەرقاڵی دانانی پلانێکە بۆ پێشوازیکردن لە ٥٠ هەزار پەنابەری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، تا بە شێوەیەکی یاسایی و دور لە کۆچی نهێنی  بچنە  خاکی ئەڵمانیاوەو نیشتەجێبکرێن.



AM:12:39:20/04/2018