120 کاندیدی‌ لیست و قەوارە جیاجیاکان سزادران

دەستەی‌ هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی‌ کوردستان سزادانی‌ زیاتر لە 120 کاندیدی‌ لیست و قەوارە جیاجیاکانی‌ راگەیاند

مازن عەبدولقادر، سەرۆکی‌ دەستەی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی‌ کوردستان لە کۆنفرانسێکی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"بەهۆی سەرپێچیکردن لە رێنماییەکانی‌ کۆمسیۆن، زیاتر لە 120 کاندیدی‌ لیست و قەوارە جیاجیاکان سزای دارایی دراون.

سەبارەت بە جۆری سەرپێچییەکان وتیشی، ئەگەر سەرپێچییەکە گەورە بێت دەبێتە هۆی‌ دورخستنەوەی‌ کاندیدەکە کە زۆرجار روویداوە، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا تا ئێستا ئەوە رووینەداوە، بەڵام ئەگەر سەرپێچییەکە لەوەش گەورەتر بێت، لیست و قەوارەکە لە خولێک یان دوو خولی‌ هەڵبژاردن دوردەخرێتەوە".

سەرۆکی دەستەی‌ هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی‌ کوردستان ئاماژەی بەوەشدا،"کۆتا سزاش رەوانەکردنی‌ دۆسیەکە بۆ دادگا، ئەگەر سەرپێچییەکە رەگەزێکی‌ تاوانی‌ تیادا بێت تا بەپێی یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ لێکۆڵینەوەی‌ لەسەر بکرێت".



PM:01:36:24/04/2018