میدیاكانى توركیا بڵاویان كرده‌وه، ئیبراهیم تاتڵیس، له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى توركیا له‌سه‌ر لیستی ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدار، له‌سه‌ر شارى ئیزمیر خۆى كاندید ده‌كات.
پێشتر تاتڵیس له‌سه‌ر شارى ئۆرفا له باكوورى كوردستانی خۆى كاندید كرد، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو وه‌ك بێلایه‌ن خۆى كاندید كردبوو
پێشتر ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌ى توركیا، وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ ئۆپه‌راسیۆنى چڵه زه‌یتوونى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر شارى عه‌فرین، له ڕۆژئاوەی كوردستان، سه‌ردانى شارى "هاتاى" كرد و له‌وێ چاوی به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی باڵاى سوپا كه‌وت
له‌و سه‌ردانه‌دا تاتڵیس له‌ته‌نیشت ئه‌ردۆگان و هونه‌رمه‌ندی توركی سبیل جان، گۆرانى به‌سه‌ر سەربازانی تورک و عه‌فرین وت و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى زۆر به‌دواى خۆیدا هێنا بەتایبەت لەناو هاوڵاتیانی کورددا